یەکێتیی ئەورووپا: گفتوگۆکان شکستبهێنن، بە بەهای 72 ملیار یۆرۆ پێناسی گومرکی دەخەینە سەر کاڵای ئەمریکی

14-07-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی ئەورووپا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، لیستێکی نوێی کاڵای ئەمریکی بە بەهای 72 ملیار یۆرۆ (84 ملیار دۆلار) ئامادە کردووە کە ئەگەری هەیە پێناسی گومرگی لەسەر بسەپێنرێت، ئەمەش لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆ بازرگانییەکان لەگەڵ واشنتن.
 
مارۆس سێفکۆڤیچ، کۆمیسیاری بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی یەکێتییەکە لە برۆکسل، پێشنیازەکەی راگەیاند و گوتی: "لیستەکە نزیکەی 72 ملیار یۆرۆ لە هاوردەی ئەمریکی دەگرێتەوە".
 
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی 30%ـی بەسەر کاڵاکانی یەکێتیی ئەورووپادا کرد، ئەگەر تاوەکو 1ـی ئاب هیچ رێککەوتنێک نەکرێت، ئەمەش دانوستاندنە چەند مانگییەکانی نێوان هەردوولای خستە مەترسییەوە.
 
وەزیرانی بازرگانیی یەکێتیی ئەورووپا جەختیان لەوە کردەوە، بۆ رێگریی لە پێناسە زیانبەخشەکان، هێشتا خوازیاری گەیشتن بە رێککەوتنێکن لەگەڵ واشنتن.
 
لە هەمان کاتدا، ئەگەر ترەمپ پێداگیری لەسەر سەپاندنی پێناسەکان بکات، برۆکسل خۆی بۆ وەڵامدانەوە ئامادە دەکات.
 
لارس لۆکە راسموسن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات، رایگەیاند: "هەڵوێستێکی تەواو یەکگرتوو لەنێو وەزیراندا هەبوو کە دەبێت ئامادەبین بۆ وەڵامدانەوە، ئەگەر پێویست بکات".
 
یەکێتیی ئەورووپا پێشتریش لیستێکی جیای هاوردەی ئەمریکی بە بەهای 21 ملیار یۆرۆ ئامادە کردبوو وەک وەڵامێک بۆ پێناسەکانی پێشووتری ترەمپ لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم. 
 
یەکێتییەکە دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، بەهیوای گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا تاوەکو مانگی ئاب، جێبەجێکردنی ئەو لیستە دوادەخات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران

دامەزراوەی کپلەر: رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوت دادەبەزێنێت

دامەزراوەی کپلەر بۆ توێژینەوەی وزە رایگەیاند، هەر رێککەوتنێک لەنێوان ئێران و ئەمریکا نرخی نەوت 4 بۆ 5 دۆلار دادەبەزێنێت، بەڵام لە ئەگەری شکست و هێرشکردنە سەر ئێران، نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و ئەگەر گەرووی هورمزیش دابخرێت، دەگاتە 150 دۆلار.