رووداو دیجیتاڵ
نرخی یەک بیتکۆین ئەمرۆ یەکشەممە بە 105 هەزار و 500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی نایە سێیەم رۆژی خۆی، ئەمەش نیگەرانی گەورەی لە بازاڕەکانی جیهاندا درووستکرد و کاریگەریشی لەسەر بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان دروستکردووە.
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە یەک بیتکۆین شکستی هێنا و نەیتوانی ئاستی 110 هەزار دۆلار بەدەست بهێنێت، لەوە بەدواوە نرخی گرنگترین دراوی دیجیتاڵی بەرەو دابەزین روێشتووە و ئێستا یەک بیتکۆین بە 105 هەزار و 500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی شارەزایانی دراوە دیجیتاڵییەکان، ئێستا ئاراستەی نرخی بیتکۆین لەڕووی تەکنیکیەوە بەرەو دابەزینە.
لە رۆژی 22 ـی مانگی رابردوو، نرخی یەک بیتکۆین بەرزبووەوە بۆ 111 هەزار 814 دۆلار کە بەرزترین ئاستی بوو لە مێژوودا.
لەو کاتە بەدواوە نرخی بیتکۆین چەندین جار هەوڵی داوە نزیک بێتەوە لەو ئاستە، بەڵام نەیتوانیوە ریکۆردەکەی خۆی بشکێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ