شەڕی تەلئەڤیڤ و تاران نرخی نەوتی بەرزکردەوە

16-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە، 16-06-2025، بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و نیگەرانیی لەبارەی پەککەوتنی هەناردەی وزە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دروستکرد.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 2.8% بەرزبووەوە و گەیشتە 76.37 دۆلار. هاوکات، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە و بە 75.01 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی نرخی نەوت بە رێژەی 7% بەرزبووەوە.
 
بازرگانان و شرۆڤەکارانی بواری وزە نیگەرانن لەوەی کە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ببێتە هۆی پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لە ناوچەکەدا. بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل و نرخی خۆراک لە مارکێتەکاندا دەبێت.
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ چوارەم رۆژی شەڕی قورسی نێوان ئێران و ئیسرائیل، کە تێیدا هەردوولا ئامانجی ستراتیژیی یەکدییان پێکاوە.
 
هۆکاری سەرەکیی نیگەرانیی بازاڕەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئێران چڕکردووەتەوە و چەندین پاڵاوگەی نەوت و ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج. لە بەرامبەردا، ئێران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست 3"دا بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردووەتە سەر شارە گەورەکانی ئیسرائیل.
 
ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدایە کە سەرکردەکانی وڵاتانی G7 لە کەنەدا لە کۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێکردنی قەیرانەکە، بەڵام ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە. 
 
لە ئەنجامی هێرشەکان، فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن و تەواوی ئاسمانی ئیسرائیل داخراون. هاوکات، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم/قودس رایگەیاندووە، توانای یارمەتیدانی هاووڵاتیانی نییە بۆ دەرچوون لە وڵاتەکە، کە ئەمەش ئاستی مەترسییەکانی شەڕەکە نیشان دەدات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران

زیانەکانی حەوت رۆژ جەنگ بۆ ئابووریی جیهان و ناوچەکە

ئێران کە نەیتوانیوە لە ئاسمان دا رووبەڕووی هەڵمەتە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ببێتەوە (تێیدا ئیسرائیل بانگەشەی تێکشکاندنی 80%ی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران دەکات) ستراتیژییەکەی گۆڕیوە بۆ جەنگی ئابووری. سوپای پاسداران هەڕەشەی لێدانی "هەموو شارە گەورە ئابوورییەکانی ناوچەکە" دەکات. تێچووی 100 کاژێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی داستان ئاسا بە تەنیا بە 3.7 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، واتە رۆژانە 891 ملیۆن دۆلار.)