رووداو دیجیتاڵ
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی دۆلاری لەبەرامبەر تمەن بەرزکردەوە بۆ زیاتر لە 95 هەزار تمەن.
ئەمرۆ دووشەممە، ماڵپەری نەڤەسان، تایبەت بە نرخی ئۆنلاینی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆی ئێران، بەهای یەک دۆلاری بە 95 هەزار و 500 تمەن داناوە.
ئەمرۆ دووشەممە، نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن بەراورد بە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کە هێشتا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێنەکردبوو، 11 هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
هەندێ لە بازرگانانی دراو پێیانوایە دابەزینی 11 هەزار تمەن لە بەهای دراوی نیشتمانیی ئێران بەراورد بەو شەڕە گەورەیەی لە ئارادایە، هێندە دابەزینێکی گەورە نیە.
ئەو بازرگانانە دەڵێن، لەبەر شەڕ و پشێوی و داخرانی بازاڕی فیزیکی دراو، قەبارەی مامەڵەکان لە بازاڕی ئۆنلاینی ئاڵوگۆڕی دراودا گەورە نەبووە.
شارەزایانی بازاڕی دراو لە ئێران پێیانوایە، لەم هەفتەیەدا نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن لە نزیک ئاستەکانی ئێستا مامەڵەی پێوەدەکرێت و چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورەی لێناکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ