ئۆنسەیەک زێڕ بە 3200 دۆلارە

17-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی ئۆنسەیەک زێڕ بە 3200 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە مانگی رابردوو گەیشتە 3500 دۆلار، بەڵام لەوکاتە بەدواوە بەهۆی هێوربوونەوەی شەڕی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین 10٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
 
هەڵپەساردنی پێناسە گومرکییەکان لەلایەن چین و ئەمریکا بۆ ماوەی 90 رۆژ بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی خواست بۆ کڕینی زێڕ لاواز ببێتەوە و ئەوەش نرخی زێڕی دابەزاندووە.
 
بەهای دۆلاری ئەمریکی و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەو وڵاتە بەرزبوونەوەیان بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی کردووەتەسەر خواست بۆ کڕینی زێڕ لەو وڵاتانەی کە بە دراوی نیشتمانیی خۆیان مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن.
 
ریکاردۆ ئیڤانجێلیستا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ئەکتیڤ ترەیدز لەوبارەیەوە دەڵێت: "ئاڵۆزی لە نێو ژینگەی جیوسیاسی کەمبووەتەوە و ئەوەش وەبەرهێنەرانی لە کڕینی زێڕ دوورخستووەتەوە."
 
سەرەڕای دابەزینی نرخی زێڕ لە هەفتەی رابردوودا، بەپێی شرۆڤەکاران لە ماوەی درێژخایەندا ئاراستەی نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەیە.
ریکاردۆ پێیوایە، هێشتا زووە بڵێین کە نرخی ئاستە بەرزەکانی خۆی پێکاوە و لەوە زیاتر بەرز نابێتەوە.
 
ئەو پێیوایە هێشتا مەترسی و دڵەڕاوکێ لە بازاڕەکاندا هەیە و ئەگەری هەیە دووبارە وەبەرهێنەران روو لە کڕینی زێر بکەنەوە.
 
نیتیش شا، شرۆڤەکارێکی دیکەی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی ویسدۆم تری ـە پێی وایە، خواست بۆ کڕینی زێڕ دەتوانێت لەلایەن "بانکە ناوەندییەکان و وەبەرهێنەرە چینییەکان بەرز بێتەوە و ئاراستەی نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوە بگۆڕێت."
 
نرخی زێڕ لە رۆژی 22 ـی مانگی پێنج بەرزبووەوە بۆ 3500 دۆلار. هەروەها نرخی کانزای زەرد لەم ساڵدا بەڕێژەی 21٪ بەرزبووەتەوە.
 
لە ساڵی رابردوودا نرخی زێڕ بەڕێژەی 27٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.