رووداو دیجیتاڵ
ناوەندی فەرمیی ئاماری ئێران رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی وڵاتەکە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئادار گەیشتووەتە 50.6% و بەراورد بە مانگی پێشتر 3٪ بەرزبووەتەوە.
ناوەندەکە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "رێژەی هەڵاوسان بۆ ماوەی 12 مانگ کە لە 20ی ئادار کۆتاییهات، گەیشتە 50.6%".
رێژەکە لە مانگی پێشتردا، کە ماوەی نێوان 21ی کانوونی دووەم تاوەکو 19ی شوباتی دەگرتەوە، 47.5% بوو.
بەرزبوونەوەی نرخەکان لە کاتێکدایە کە ئێران لە 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە جەنگدایە، دوای ئەوەی هێرشەکان بوونە هۆی کوژرانی رێبەری باڵای وڵاتەکە و ململانێکە تەواوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ