بازاڕەکانی ئاسیا کرانەوە و نرخی نەوت بۆ سەروو 115 دۆلار بەرزبووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەمێک لەمەوبەر بازاڕەکانی ئاسیا کرانەوە و نرخی نەوت بۆ سەروو 115 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە. نرخی نەوتی خاوی برێنت 115.84 دۆلارە.
 
ئەوە بەو واتایە دێت کە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، نرخی نەوت بە رێژەی 2.9% زیادیکردووە.
 
نەوت پێش 28ی شوبات، کاتێک هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، بە نزیکەی 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە دەکرا.
 
هەفتەی رابردوو لە 19 ئازاردا گەیشتە بەرزترین ئاست کە 119 دۆلار بوو.
 
تاوەکو پاشنیوەڕۆی هەینی لە خوار 112 دۆلار جێگیر بوو، کە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزترە لە نرخەکەی پێش جەنگ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 120 دۆلار بەرزبووەوە

نرخی زێڕ رۆژی هەینی هەستانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بە رێژەی زیاتر لە 3% بەرزبووەوە. وەبەرهێنەران کاتێک بینییان نرخی زێڕ تاوەکو ئاستێکی باش دابەزیوە، بەپەلە دەستیان بە کڕینی کانزای زەرد کرد، بۆئەوەی لە ئاستی نزمی نرخەکەیدا، هەلی کڕین لەدەست نەدەن. یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی نزیکەی 120 دۆلار بەرزبووەوە و لەسەر 4493 دۆلار داخرا