رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی ئێران دوو ناوەندی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆمی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردە ئامانج، نرخی ئەلەمنیۆم 4.25٪ (139 دۆلار) بەرزبووەوە و گەیشتە 3411 دۆلار بۆ هەر تۆنێک.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، نرخی ئەلەمنیۆم گەیشتە 3492 دۆلار. لەدوای شەڕی ئێرانەوە نرخی هەر تۆنێک ئەلەمنیۆم، زیاتر لە 300 دۆلار بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیای ئیمارات گڵۆباڵ ئەلەمنیۆم، کە گەورەترین بەرهەمهێنەری کانزاکەیە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، "زیانێکی بەرچاو" بەر کارگەکەیان لە ئەبووزەبی کەوتووە.
کۆمپانیای ئەلەمنیۆمی بەحرێنیش رایگەیاند، سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن و پێشتریش رایگەیاندبوو، 19٪ی توانای بەرهەمهێنانیان کەمبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی راگرتنی هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز.
پێشتر بەهۆی شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە نرخی ئەلەمنیۆم بەرزببووەوە، چونکە کارگەکانی ناوچەکە رووبەڕووی سەختی بووبوونەوە لە گواستنەوەی کانزاکە و هاوردەکردنی کەرەستەی خاو.
هێرشەکانی ئەم دواییە مەترسیی پەککەوتنی خستنەڕووی کانزاکە بۆ ماوەیەکی درێژتر زیاد دەکەن، تەنانەت ئەگەر تەنگەی هورمزیش بکرێتەوە.
ئەلەمنیۆم لە دروستکردنی ئۆتۆمبێل، فڕۆکە و پانێلی وزەی خۆردا بەکاردەهێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ