نرخی نەوتی برێنت زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە بە بەرزبوونەوە کرایەوە دوای ئەوەی حووسییەکان هێرشی سەر ئیسرائیلیان دەستپێکرد.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 115 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 2 دۆلار و 93 سەنت بەرزبووەوە و بە 102 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
حووسییەکان دەتوانن رێڕۆی دەریای سوور (بابولمەندەب) کە وەک جێگرەوەیەک بۆ تەنگەی هورمز چاوی لێدەکرێت بخەنە مەترسییەوە، ئەوەش نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
 
نرخی نەوتی برێنت ئەم مانگە بە رێژەی 59٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. ئەوەش زۆرترین بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە ماوەی یەک مانگدا لە دوای شەڕی کەنداو لە ساڵی 1990وە.
 
ئێران بە کردەیی تەنگەی هومرزی داخستووە و هیچ کەشتییەکی نەوت بەبێ رەزامەندنیی ئەوان ناتوانێت بە پێیدا تێپەڕێت.
 
ناتاشا کانێڤا، شرۆڤەکاری سەر بە بانکی گۆڵدمان ساکس لەو بارەیەوە دەڵێت: "شەڕی ئێران چیدیکە تەنیا پەیوەست نییە بە کەنداو و تەنگەی هورمزەوە، بەڵکو شەڕەکە تەشەنەی کردووە بۆ نێو تەنگەی بابولمەندەب و دەریای سوورەوە."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە