رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی ئەڵمانیا پرۆژە یاسایەکی پەسەندکرد. بەپێی ئەو پرۆژە یاسایە ئەو کۆمپانیانەی کار لەسەر دامەزراندنی ژێرخانی ئینتەرنێتی '5G' لەو وڵاتەدا دەکەن ناچار دەکات گەرەنتی ئەوە بدەن کەرەستە و ئامێرەکانیان بۆ کاری تێکدەرانە و سیخوری و تیرۆریستی بەکارنەهێنرێت.
پرۆژە یاساکە داوا لە کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت دەکات بەڵگەنامەکانی خۆیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بکەن و بیسەلمێنن کە چۆن و لە چ رێگەیەکەوە دەتوانن رێگە بە خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێتی '5G' نەدەن.
ئەگەر کۆمپانیاکان تاوەکو ئەو وادەیە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆیان دیاریکراوە نەتوانن بەڵگەنامەکانی خۆیان رادەستبکەن، ئەوا رێگریان لێدەکرێت بەشداربن لە پرۆژەکانی دانانی ئینتەرنێتی '5G' لەو وڵاتە.
پرۆژە یاساکەی حکومەتی ئەڵمانیا راستەوخۆ کۆمپانیای هواوی چینی لە کارکردن لە تۆڕی '5G' ئەڵمانیا بێبەش ناکات. ئەمریکا هەڕەشەی لە هاوپەیمانانی کردووە ئەگەر رێگری لە کارکردنی هواوی نەکەن، ئەوا کۆتاییدەهێنێت بە ئاڵوگۆڕیی زانیاری لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ