رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زیو 2.35 دۆلار، یاخود 2.99٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 80.75 دۆلار.
بەم پێیە ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا کیلۆیەک زیو بە 2,596 دۆلارە. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زیوە لە ماوەی مانگێکی رابردوودا.
ئێوارەی دوێنێ هەینی پێش داخرانی بازاڕەکان، نرخی ئۆنسەیەک زیو ئاستی 83 دۆلاریشی تۆمارکردبوو.
لە هەفتەی رابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زیو زیاتر لە 8 دۆلار بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی زیو دوای ئەوە هات کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تەنگەی هورمز بە تەواوی کراوەتەوە،
راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بووە هۆی دابەزینێکی بەرچاوی نرخی نەوت، ئەوەش گوشارەکانی بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی لە ماوەی کورتخایەن کەمکردەوە.
کەمبوونەوەی هەڵاوسان ئەگەری تووندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەیی و کەمکردنەوەی رێژەی سوود کەمدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ