بانکی ناوەندی ئەمریکا سوودی وەک خۆی هێشتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڕیاریدا سوودی بانکی وەک خۆی جێگیر بکات و گۆڕانکاری تێدا نەکات. بەوپێیەش سوودی بانکی لە ئاستی 3.5٪ تاوەکو 3.75٪ هێشتەوە.
 
هۆکاری سەرەکیی بڕیاری بانکەکە بۆ جێگیرکردنی سوودی بانکی بۆ ترس لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان دەگەڕێتەوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەئەگەری زۆرەوە سەرهەڵدەداتەوە.
 
جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە گوتارێکیدا دوای راگەیاندنی سوودی بانکی، جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی ئێران، نادڵنیایی زۆری لە ئابووریدا دروستکردووە.
 
پاوڵ رایگەیاند لە ماوەی کورتخایەندا، بەرزبوونەوەی نرخی وزە دەبێتە هۆکار بۆ بەزبوونەوەی هەڵاوسان، بەڵام هێشتا زووە کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووریی ئەمریکا بە تەواوەتی دەربکەوێت.
 
بڕیاری جێگیرکرنی سوودی بانکی، بە 11 دەنگی ئەرێ و یەک دەنگی نەرێی 12 ئەندامەکەی لیژنەی بازاڕی ئازادی بانکەکە درا.
 
جیرۆم پاوڵ رایگەیاند، کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی وزە بە دروستی کەس نازانرێت، رەنگە کاریگەرییەکان گەورە بن یان سنووردار و بچووک بن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە