رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی ژاپۆن رێژەی سوودی لە 0.75٪ بە جێگیری هێشتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا مەترسییەکانی هەڵاوسان بەهۆی جەنگی ئێرانەوە روو لە زیادبوونن.
بانکی ناوەندیی ژاپۆن لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بڕیارەکە بە کۆی دەنگ بووە و لە کۆی نۆ ئەندام، هەشتیان دەنگیان بە هێشتنەوەی رێژەی سوود وەک خۆی داوە.
بانکی ناوەندیی ژاپۆن لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت: "لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت بەهۆی کەمبوونەوەی نرخی برنجەوە هەڵاوسان بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ خوار 2٪ دابەزێت، بەڵام ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "گوشارێکی بەرزبوونەوە دروستدەکەن، کە کاریگەریی بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی نرخی نەوتی خاوی لەسەرە."
بانکەکە دەشڵێت، "پێویستە سەرنج بخرێتە سەر کاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەسەر پێشبینییەکانی هەڵاوسان."
بڕیارەکە لە کاتێکدایە کە تۆکیۆ رووبەڕووی لێکەوتەکانی شەڕی ئێران بووەتەوە، کە نرخی وزەی بەرزکردووەتەوە. ئەو وڵاتە نزیکەی لەسەدا 95٪ـی پێویستیی وزە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە هاوردە دەکات.
ژاپۆن بەشێکی یەدەگی نەوتی وڵاتەکەی خستووەتە بازاڕەوە.
هەڵاوسان لە ژاپۆن لە مانگی کانوونی دووەمدا 1.5٪ بوو، ئەوەش یەکەمجارە لەدوای نزیکەی چوار ساڵ هەڵاوسان لەو وڵاتە بۆ خوار 2٪ دابەزێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ