نرخی نەوتی برێنت بۆ زیاتر لە 65 دۆلار بەرزبووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەرزبوونەوە کرایەوە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پاشگەزبووەوە لە سەپاندنی پێناسی گومرکی بەسەر وڵاتە ئەورووپییەکاندا وەک هەوڵێک بۆ کڕینی دوورگەی گرینلاند.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 20 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 24 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 60 دۆلار و 76 سەنت.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لەگەڵ مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لەسەر چوارچێوەیەک رێککەوتوون کە چۆن مامەڵە لەگەڵ گرینلاند بکەن.
 
ئەوەش مەترسیی سەرهەڵدانەوەی شەڕی بازرگانیی تووندی لەنێوان ئەمریکا و ئەورووپا نەهێشتووە و خواستی بۆ کڕینی نەوت زیادکردووە.
 
مینگۆ گائۆ، بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوە لە (چاینا فیوچەرز کۆ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "رێککەوتن لەسەر گرینلاند مەترسیی شەڕی بازرگانی لەنێوان ئەورووپا و ئەمریکا کەم دەکاتەوە و هانی گەشەی ئابووریی جیهان دەدات."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە