رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی هەلبنییەی سەر بە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان کەمی لە وەڕگا سرووشتییەکان و بەرزی نرخی ئالیک کێشەی بۆ ئاژەڵدارانی ناوچەکە دروستکردووە.
عوسمان بایرام، ئاژەڵدارێکە و ماوەی شەش ساڵە لە گوندەکەی خۆیدا مانگا بەخێودەکات، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، هیچ ساڵێک هاوشێوەی ئەمساڵ رووبەڕووی گرفت نەبووەتەوە.
نرخی یەک تۆن ئالیک بۆ هەشت هەزار لیرە بەرزبووەتەوە. بەشێکی ئاژەڵدارەکان بەهۆی زیادبوونی تێچووەکانیانەوە ناتوانن پارە پاشەکەوت بکەن، ئەمەش وایکردووە دەستبەرداری پیشەکەیان ببن و بۆ دابینکردنی گوزەرانیان، بیر لە بژارەی دیکە بکەنەوە.
بەرزی تێچوونەکانی بەرهەمهێنانی شیر لە باکووری کوردستان و تورکیا، ئاستی بەرهەمهێنانی کەمکردووەتەوە؛ تێچووی یەک لیتر شیر گەیشتووەتە 11 لیرە.
داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا کە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەدەن، بەرهەمهێنانی شیر لە باکووری کوردستان و تورکیا بەراورد بە هەمان وادەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 2.5٪ کەمیکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ