وەزارەتی بازرگانیی عێراق: ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەکەینەوە

22-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ، پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئێران بە جێگیری ماونەتەوە و پلانیان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە.
 
محەممەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 22-11-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە زیاتر لە 12 ملیار دۆلارە و لە رێگەی کردنەوەی دەروازەی نوێ و پەرەپێدانی ناوچە پیشەسازییە هاوبەشەکانەوە کار بۆ بەرزکردنەوەی دەکەین."
 
بە گوتەی محەممەد حەنون، سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، لەوانە کەمبوونەوەی هەناردەی نانەوتیی ئێران، عێراق بەهۆی نزیکیی جوگرافی و کەمیی نرخی کاڵاوە، بەردەوام دەبێت لە هاریکارییەکانی لەگەڵ تاران، بەتایبەتی لە بواری وزەدا.
 
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوتیشی، "کاری سەرەکیمان ئەوەیە، پشتگیریی بەرهەمی خۆماڵی بکەین و کەمتر شتومەک لە دەرەوە بهێنین. هاوکات، هاوسەنگیی بازرگانیمان لەگەڵ ئێران دەپارێزین و لەرێگەی هاوکاریی تەکنیکی لەگەڵیان، توانای کارگە عێراقییەکان بەهێزتر دەکەین."
 
محەممەد حەنون دەڵێت، "هەردوولا هەوڵی کاراکردنی پڕۆژەکانی هێڵی شەمەندەفەر و پەرەپێدانی رێڕەوە سنوورییەکان دەدەن بۆ ئاسانکاریی جووڵەی کاڵاکان و دابینکردنی ژینگەیەکی بازرگانیی شەفاف."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران

زیانەکانی حەوت رۆژ جەنگ بۆ ئابووریی جیهان و ناوچەکە

ئێران کە نەیتوانیوە لە ئاسمان دا رووبەڕووی هەڵمەتە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ببێتەوە (تێیدا ئیسرائیل بانگەشەی تێکشکاندنی 80%ی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران دەکات) ستراتیژییەکەی گۆڕیوە بۆ جەنگی ئابووری. سوپای پاسداران هەڕەشەی لێدانی "هەموو شارە گەورە ئابوورییەکانی ناوچەکە" دەکات. تێچووی 100 کاژێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی داستان ئاسا بە تەنیا بە 3.7 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، واتە رۆژانە 891 ملیۆن دۆلار.)