بانکی ناوەندیی تورکیا سوودی بانکی لە 8.5% بەجێگیری هێشتەوە

23-03-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی بانکی لە 8.5٪ بەجێگری هێشتەوە.
 
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی ئاداری 2023، بە سەرۆکایەتی شەهاب کاڤجیئۆغڵو، سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆبووەوە. بانکەکە بڕیاری دا بە دەستکارینەکردنی رێژەی سوودی بانکی و لە 8.5٪ بە جێگیری هێشتییەوە.
 
ساڵی رابردوو بانکی ناوەندیی تورکیا چوار جار لەسەر یەک سوودی بانکی کەمکردەوە و لە دوایین کۆبوونەوەی ئەمساڵیدا کە مانگی رابردوو ئەنجامیدا سوودی بانکی لە 9٪ بۆ 8.5٪ کەمکردبووەوە.
 
پێشبینیی بەشێكی زۆری ئابووریناسان ئەوە بوو بانکی ناوەندیی تورکیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سوودی بانکی لە 8.5٪دا بە جێگیری بهێڵێتەوە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی یەکی شوباتی ئەمساڵ لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا، "لە جیهاندا سوودی بانکییان بەردەوام بەرزکردەوە، منیش بە پێچەوانەوە بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی تێکۆشام".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیرەی زێڕ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4707 دۆلار

نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەرزبووەوە، بەڵام لەسەر ئاستی هەفتانەدا یەکەم دابەزینی تۆمارکرد لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا. ئەمەش بەهۆی بەردەوامی نیگەرانییەکان لە هەڵاوسان و نادیاری دۆخی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بازاڕەکانی گواستووەتەوە بۆ دۆخی ئامادەیی.