رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵی رۆژی یەکشەممە بەشێک لە زیانەکانی چەند رۆژی رابردووی خۆی قەرەبوو کردەوە و توانی دووربکەوێتەوە لە ئاستی هەستیاریی 80 هەزار دۆلار.
رۆژی یەکشەممە، یەک بیتکۆین بە 86 هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 2000 دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی بیتکۆین بە تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 11٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
دابەزینی نرخی بیتکۆین بەزۆری لەبەر کاڵبوونەوەی ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکییە لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا.
داتاکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکاش کە هەفتەی رابردوو بڵاوبوونەوە، نەیتوانی پاڵپشتی بەرچاو بۆ نرخی بیتکۆین دروستبکات.
بەپێی ئەو داتایانە، لە مانگی رابردوودا 119 هەزار هەلیکاری نوێ رەخساوە کە زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان، بەڵام رێژەی بێکاری بەرزبووەتەوە بۆ 4.4٪، بەوپێیەش رەنگە ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا نەتوانێت هێندە بەرچاوڕوونی بداتە بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر بریارەکەی لەبارەی سوودی بانکی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ