پۆلیسەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور داوادەکەن بکرێنە هەمیشەیی

24-06-2019
گۆڤەند مستەفا
گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەنجامدا
گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەنجامدا
نیشانەکردن کۆمپانیای نەوتی باکوور کەرکووک
A+ A-

رووداو-کەرکووک

زیاتر لە 500 پۆلیسی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە هەر سێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمان، ئەوانەی ماوەی 4 بۆ 10 ساڵ دەبێت بە گرێبەست دامەزراون داوا دەکەن بکرێنە هەمیشەیی و دەشڵێن لە 12 نوێنەری کەرکووک لە هەرسێ نەتەوەکە هیچ یەکێکیان کاریان بۆیان نەکردووە.


هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو دەڵێت، زیاتر لە 500 پۆلیسی کۆمپانیای نەوتی باکوور، کە ماوەی 4 بۆ 10 ساڵە بە گرێبەست دامەزراون، نەکراونەتە هەمیشەیی. ئەوە لەکاتێکدایە، کۆمپانیای نەوتی باکوور هەم داهاتێکی باشی هەیە و هەم بووەتە خێر و بێر بۆ ئەو کەسانەی لەو کۆمپانیایە کاردەکەن. هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکوور خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداوەو داوادەکەن یان لەسەر وەزارەتی ناوخۆ یان وەزارەتی نەوت جێگیربکرێن.

پەیامنێری رووداو دەڵێ؛ بەشێک لەوان دەڵێن قوربانیان داوەو بریندرابوونە، بەتایبەت لە ماوەی شەڕی داعش پارێزگاریان لە دامەزراوە نەوتییەکان کردووە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن رێز لە ماندووبوونی ئەوان نەگیراوە.


یەکێک لە پۆلیسەکان بۆ رووداو گوتی: "ئێمە بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ دەبێت پۆلیسی گرێبەستین، واتە نە لەسەر کۆمپانیای نەوتین نە وەزارەتی ناوخۆ، دەچینە لای هەر یەکێکیان دەماننێرنە لای ئەوەی دیکە، هیچ یەکێکیان مافەکانمان پێنادەن، هەر بۆیە ئەمڕۆ لێرە گردبووینەتەوەو خۆپیشاندان دەکەین بۆ ئەوەی مافەکانمان بەدەست بهێنین، دەمانەوێت لە رێگای کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە داواکارییەکانمان بگەیێنینە بەغدا، ئەگەرچی چەند جارێکی دیکە گردبوونەوەمان کردووە، بەڵام هیچیان بۆمان نەکردووە".

یەکێکی دیکە لە پۆلیسەکان رەخنە نوێنەرەکانی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق هیچیان بۆ ئەوان نەکردووەو دەڵێ: "تاوەکو ئێستا نوێنەرەکانی کەرکووک کە 12 نوێنەرن و لە هەرسێ نەتەوەکەن، هیچ یەکێکیان کاریان لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە. لەکاتێکدا هەندێکمان بۆ 10 ساڵ و هەندێکی دیکە 7 و هەندێکی دیکەش 5 ساڵە وەکو گرێبەست دامەزراوین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت. وێنە: AFP

نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 108 دۆلار دابەزی

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەری رێککەوتنێک هەیە لەگەڵ ئیران بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕ و درێژکردنەوەی ئاگربەست، نرخی نەوت بۆ دووەم رۆژی یەک لەدوای یەک رووی لە دابەزین کرد.