ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

24-06-2025
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەکات، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی هەڵوێستی حکومەت لەبارەی مووچە بخاتەڕوو.
 
بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژی چوارشەممە 25-06-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەکە کاژێر 10:00 دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 12:00 بەردەوام دەبێت، دواتریش بڕیارە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا هەڵوێستی حکومەت لەبارەی کێشەکانی مووچە و چارەسەرکردنی بخاتەڕوو.
 
کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە هاوکاتە لەگەڵ داوای خانەنشینبوونی جاسم عەبودی، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی دادگەکە، کە لەلای خەڵکی کوردستان وەکو تاکە هیوایەک بۆ چارەسەری کێشەکانی مووچە سەیر دەکرا بۆ دەرکردنی فەرمانسالارییەک لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام هێشتا ئەو دادگەیەش بڕیارەکەی دەرنەکردووە.
 
لە کارنامەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، لە بڕگەی یەکەمدا هاتووە، "تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم[ـی کوردستان]، بەتایبەتی مووچەی مووچەخۆران، کە ماوەی دوو مانگە بە بڕیارێکی نادەستووریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم راگیراوە، دوا هەوڵەکان لەوبارەوە بۆ چارەسەری ئەو دۆخە."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "وەزیری دارایی و ئابووری راپۆرتێک دەخاتەڕوو، کە داهات و خەرجییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستانی تێدایە، لەگەڵ دەستنیشانکردنی چارەسەر و پێشهاتەکان."
 
لە بڕگەی دووەمیشدا راپۆرتێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران دەخرێتەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمارات و عێراق

عێراق و ئیمارات پڕۆژەیەکی 700 ملیۆن دۆلاری رادەگەیێنن

هاوبەشییەکى بازرگانیی عێراقی-ئیماراتی پلانی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی کێبڵی گواستنەوەی داتا بە تێچووی 700 ملیۆن دۆلار رادەگەیێنێت، کە ئامانج لێی بەستنەوەی ئیماراتى عەرەبییە بە تورکیا لە رێگەی خاکی عێراقەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ خێراکردنی ئینتەرنێت و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە رێڕەوی نۆکەندی سوێس.