کۆمپانیای DNO بۆ رووداو: حەزمان لە وەرگرتنی نەوتە لەبری پارەی کاش

24-09-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بە رووداوی گوت، پێیان باشە لەبری ئەوەی قەرزەکانیان بەپارەی کاش بدرێتەوە، دەیانەوێت نەوت وەربگرن و گوتی: "ئامانجی DNO ئەوەیە کە نەوتەکەی بە بەرزترین نرخ بفرۆشێت."
 
رۆژی چوارشەممە، 24-09-2025، گوتەبێژێکی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "زۆر حەزمان بە وەرگرتنی نەوتە لە بری پارەی کاش، چونکە وەک یەکێک لە کۆنترین و گەورەترین کۆمپانیا سەربەخۆکانی جیهان بۆ گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، سیستمێکی بازرگانیمان هەیە و دەتوانین بە بازاڕکردنی پشکی خۆمان لە نەوتی تاوکێ، بەهای زیاتر بەدەست بهێنین."
 
لەبارەی فرۆشتنی ناوخۆیی یان هەناردەکردن، گوتەبێژەکە گوتی: "ئامانجی DNO ئەوەیە کە نەوتەکەی بە بەرزترین نرخ بفرۆشێت، کە کڕیارێک بتوانێت وەریبگرێت و ئامادە بێت بەپێی رێککەوتنەکە پارە لە کاتی وەرگرتن بدات."
 
رۆژی چوارشەممە، 24ی ئەیلوول نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 27 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسیش 28 سەنت بەرزبووەوە و بە 63 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
دوای ئەوەی دوو کۆمپانیای DNO و گەنەل ئێنێرجی داوایان کرد، قەرزی کۆنیان پێبدرێتەوە و گۆڕانکاری لە رێککەوتنی سێقۆڵیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکان بکرێت، نرخی نەوت رۆژی سێشەممە یەک دۆلار بەرزبووەوە.
 
ئەگەری هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا یەکێک لەو هۆکارانە بوو کە گوشاری لەسەر نرخەکانی نەوت دروستکرد بوو.
 
لە لایەکی دیکەوە ئامارەکانی پەیمانگەی نەوتی ئەمریکا ئاماژە بە کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەدەن و ئەوەش نرخەکانی زیاتر بەرەو بەرزبوونەوە هانداوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، هەشت کۆمپانیای نەوتی کە لە هەرێمی کوردستان دەکەن و زیاتر لە 90٪ـی نەوتی هەرێمی کوردستان دەردەهێنن رایانگەیاند: "دڵخۆشین کە رایدەگەیێنین لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتووینەتە رێککەوتنێکی بنەڕەتیی کاتی، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ لەسەر رێککەوتنە کاتییەکان بکرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عاسم جیهاد، گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق و شارەزای وزە و محەممەد شێخ فاتیح

عاسم جیهاد: عێراق تەنیا توانای کۆگاکردنی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە

گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و پڕبوونی کۆگاکان، عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە بەندەرەکانی باشوورەوە بەتەواوی راگرتووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە توانای کۆگاکردنی نەوت لەو بەندەرانە تەنیا 15 ملیۆن بەرمیلە و بە چەند رۆژێک پڕ دەبنەوە.