نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 68 دۆلار بەرزبووەوە

26-06-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 12 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 20 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی یەدەکی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
 
نرخەکانی نەوت رۆژی چوارشەممە بەڕێژەی 1٪ بەرزبوونەوە. راپۆرتی کارگێڕیی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەفتەی رابردوو قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا 5.8 ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە کە بە واتای ئەوە دێت خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت زیادیکردووە.
 
یوکی تاکاشیما، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (نۆمۆرا سیکیۆریتی) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازرگانان پێیانوایە کەمبوونەوەی قەبارەی نەوت و سووتەمەنی لە ئەمریکا هێمایەکی ئاشکرایە لەسەر ئەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت زیاد دەکات."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، جگە لەو هۆکارە، "نیگەرانیی بازرگانان لە داهاتووی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل هەروەها کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت داناوە."
 
ئەگەر ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل سەرنەگرێت، ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ هەیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4340 دۆلارە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک بەرزبووەوە و نزیکبووەتەوە لەو ئاستە پێوانەییەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو تۆماری کردبوو.