بانکی ئەهلیی عێراقی بۆ رووداو: کێشەی یەکێک لە ATMـەکانمان لە کۆیە چارەسەر کرد

26-07-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بانکی ئەهلیی عێراقی رایدەگەیێنێت، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی لەکارکەوتنی یەکێک لە ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) لە قەزای کۆیە، تیمەکانیان لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا کێشەکەیان چارەسەر کردووە و پارەیان تێکردووە.
 
بانکی ئەهلیی عێراقی رایگەیاندووە: پابەندبوونی تەواوی خۆی بە خزمەتکردنی کڕیارانی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دووپاتدەکاتەوە.
 
لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرێکی ATM لە کۆیە، بانکەکە دەڵێت: "لە یەکێک لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا لە دەرەوەی سەنتەری شار و بە دیاریکراوی لە کۆیە، یەکێک لە ئامێرەکانی ATMـمان بۆ ماوەیەکی کاتی لەکارکەوت، بەڵام لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێکدا پارەی تێکرا، ئەمەش لە پێناو دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکانمان."
 
بانکەکە سوپاسی خۆی ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداو کردووە بۆ تیشکخستنە سەر ئەو کێشەیە و دەڵێت: "ئەمە وای کرد تیمی تەکنیکیمان ئاگادار ببنەوە و کێشەکە چارەسەر بکەن و ئامێرەکە بخەنەوە کار لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێک لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە."
 
هەروەها بانکی ئەهلیی عێراقی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پابەندە بە خزمەتکردنی کڕیارانی 24 کاژێر لە شەو و رۆژێکدا، تەنانەت لە رۆژانی پشووشدا، لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزاریی راکێشانی پارە لە سەرجەم ئامێرەکانی ATM کە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوونەتەوە. 
بانکەکە روونیکردووەتەوە کە زیاتر لە 120 ئامێری ATMـی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا هەیە و هەندێکیان لە تەنیشت لقەکانیانەوە 24 کاژێر کار دەکەن.
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە لە بانکی ئەهلیی عێراقی شانازی بە متمانەی کڕیارەکانمانەوە دەکەین و هەمیشە هەوڵدەدەین باشترین خزمەتگوزاریی بانکییان پێشکێش بکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4340 دۆلارە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم هەفتەی لەسەر یەک بەرزبووەوە و نزیکبووەتەوە لەو ئاستە پێوانەییەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو تۆماری کردبوو.