رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی دابەزی؛ یەک دۆلار بە 106 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوو، 108 هەزار و 550 تمەن و کەمترین نرخیشی 106 هەزار و 750 تمەن بووە.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 1.61٪ دابەزیوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەڕێژەی 31.49٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بازرگانانی دراو لە ئێران دەڵێن، خواست و خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕدا هاوسەنگ بووە و تاوەکو ئەو کاتەی سیگناڵ و هەواڵی نوێی سیاسی بڵاونەبێتەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە نزیک ئاستەکانی ئێستا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی ئەو بازرگانانە خواست بۆ دۆلار کەمبووەتەوە و بازاڕی حەواڵەش سەقامگیریی پێودیارە لەبەر ئەوەش پێشبینی ناکرێت نرخی دۆلار و تمەن لە چەند رۆژی داهاتوودا هێندە بەرز و نزمی بەخۆیەوە ببینێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ