رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتەکەی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە، کە بەراورد بە مانگی ئاب نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2025 کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلوولدا، هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە 102 ملیۆن و 150 هەزار و 362 بەرمیل.
بەگوێرەی سۆمۆ، داهاتی ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوە زیاتر لە 6 ملیار و 962 ملیۆن و 124 هەزار دۆلار بووە.
لەو نەوتە هەناردەکراوەی مانگی ئەیلوول، 102 ملیۆن و 150 هەزار و 362 بەرمیل لە نەوتی کێڵگەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق بووە.
بەگوێرەی ئاماری سۆمۆ بۆ مانگی ئاب، 104 ملیۆن و 806 هەزار و 884 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە و داهاتەکەشی 7 ملیار و 160 ملیۆن و 253 هەزار و 23 دۆلار بووە.
بەمەش هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلوولدا بەراورد بە مانگی ئاب 2,656,522 بەرمیل کەمی کردووە، داهاتەکەشی نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ