نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ 2010 دۆلاری تێپەڕاند

27-11-2023
نیشانەکردن نرخی زێڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ سەرووی 2000 دۆلار و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2015 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەرچەندە دوای سێ کاژێر لە کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی زێڕ تەنانەت 2015 دۆلاریشی تێپەڕاند، بەڵام ئێستا نرخەکەی کەمێک دابەزیوە و هەر ئۆنسەیەک بە نزیکەی 2010 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، وەک هەفتەی رابردوو، بەردەوامیی دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکییە بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە.
 
ئەمڕۆ (دووشەممە، 27-11-2023) پێنوێنی دۆلار بەرێژەی 0.1٪ زیاتر دابەزی و بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.
 
بەپێی پێشبینییەکانی بازرگانان "بازنەی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی کۆتایی پێهاتووە"، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا و بەهای دۆلار دابەزن.
 
بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کۆنووسی کۆبوونەوەی سەرەتای ئەم مانگەیدا کە هەفتەی رابردوو بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوە داوە؛ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ سوودی بانکیدا دەکات. ئەوەش بازرگانانی گەیاندووەتەوە ئەو باوەڕەی، ئەگەری هەیە سوودی بانکی جارێکی دیکە لەلایەن بانکەکەوە بەرزنەکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیرەی زێڕ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4707 دۆلار

نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەرزبووەوە، بەڵام لەسەر ئاستی هەفتانەدا یەکەم دابەزینی تۆمارکرد لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا. ئەمەش بەهۆی بەردەوامی نیگەرانییەکان لە هەڵاوسان و نادیاری دۆخی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بازاڕەکانی گواستووەتەوە بۆ دۆخی ئامادەیی.