چوار رۆژی لەسەریەکە نرخی پاوەند دادەبەزێت؛ خراپترین ئاستی لە 5 مانگی رابردوودا تۆمارکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی پاوەندی بەریتانی بەرامبەر بە دۆلار 0.53٪ دابەزی و هەر پاوەندێک بەرامبەر بە 1.32 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمە چوارەمین رۆژی لەسەریەکە نرخی پاوەند بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێت و خراپترین مانگی لە تشرینی یەکەمی پارەوە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد.
 
ترسی وەبەرهێنەران لە شۆکێکی وزەی جیهانی بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، وایکردووە روو لە دۆلاری ئەمریکی بکەن وەک پەناگەیەکی ئارام.
 
پاوەند لەم مانگەدا تاوەکو ئێستا 1.5٪ـی نرخەکەی لەدەستداوە.
 
سەرەڕای ئەوەش، پاوەند لەدوای دەستپێکردنی جەنگەوە باشترین ئاستی لەنێو دراوەکاندا بەرامبەر دۆلار هەبووە. لەو ماوەیەدا، یۆرۆ نزیکەی 2.5٪ دابەزیوە، لە کاتێکدا یەنی ژاپۆنی و فرانکى سویسری، کە بە دراوی ئارام ناسراون، بە رێژەی 2.4٪ و 3.6٪ـی نرخەکانیان لەدەستداوە.
 
پێش جەنگی ئێران، چاوەڕوان دەکرا  ئەم ساڵ بانکی ناوەندیی بەریتانیا دووجار رێژەی سوود کەمبکاتەوە، بەڵام ئێستا پێشبینییەکان گۆڕاون و چاوەڕوان دەکرێت سێ جار رێژەکە بەرزبکاتەوە.
 
ئالان تایلەر، ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندیی بەریتانیا رایگەیاند، بەربەستێکی گەورە لەبەردەم زیادکردنی رێژەی سوودا دەبینێت و پێیباشە وەک خۆی بمێنێتەوە تاوەکو بەرچاوڕوونیی زیاتر لەبارەی کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر ئابووری دەردەکەوێت.
 
مانگی رابردوو هەڵاوسان لە بەریتانیا 3٪ بووە، ئەوەش زۆر زیاترە وەک لە لە ئابوورییە پێشکەوتووەکانی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا

فرێدریش مێرتس: دەکرێ بەهۆی قەیرانی وزەوە ئەڵمانیا ماوەیەکی درێژتر وێستگەکانی خەڵووز بەکاربهێنێت

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا رۆژی هەینی رایگەیاند، ئەگەر ئەو قەیرانی وزەیەی بەهۆی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دروست بووە درێژە بکێشێت، رەنگە ئەڵمانیا ناچار بێت بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی پلانی بۆ دانراوە، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای خەڵووز بەکاربهێنێت