قەیرانی سووتەمەنی لە ئوسترالیا؛ زیاتر لە 600 وێستگە بەتاڵن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەی ئەو وێستگانەی سووتەمەنی کە هیچ جۆرە سووتەمەنییەکیان تێدا نەماوە لە ئوسترالیا بۆ زیاتر لە 600 وێستگە بەرزبووەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە کۆببێتەوە.
 
قەیرانی ئێستای سووتەمەنی لە ئوسترالیا بە خراپترین قەیران دادەنرێت لەدوای شۆکی نەوت لە ساڵانی 1970ـەوە.
 
سەرەڕای ئەوەی دوو پاڵاوگەکەی دیکەی وڵاتەکە، کە ئامپۆل و ڤیڤا ئێنێرجین، گەیاندنیان بۆ ناوچە دوورەدەستەکان زیادکردووە، بەڵام هێشتا ژمارەی ئەو وێستگانە زیادبوون کە سووتەمەنییان تێدا کەمبووەتەوە. 
 
هاوکات، جووتیارانی ئوسترالیا هۆشداری دەدەن لەوەی کەمیی پەینی کیمیایی کاریگەری لەسەر دابینکردنی خۆراک دەبێت.
 
کریس بۆین، وەزیری وزەی ئوسترالیا پشتڕاستی کردەوە کە 608 وێستگەی سووتەمەنی لە سەرانسەری ئوسترالیا هیچ جۆرە سووتەمەنییەکانیان نەماوە و داخراوب، کە دەکاتە 8٪ـی کۆی وێستگەکانی وڵاتەکە.
 
بەکۆی گشتی، 7798 وێستگەی سووتەمەنی لە ئوسترالیا هەن.
 
بۆین، گوتی، "کەمییەکی راستەقینە [ـی سووتەمەنی] هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە دوورەدەستەکان، کە پێویستە چارەسەر بکرێت. بینیمان خواست زۆر بە خێرایی زیادیکرد و دابینکارانیش، بە شێوەیەکی یاسایی، دڵنیاییان دا کە بەنزین بەو کەسانە دەدەن کە پێشوەختە داوایان کردبوو، واتە ئەو کەسانەی گرێبەستیان هەبوو."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا

فرێدریش مێرتس: دەکرێ بەهۆی قەیرانی وزەوە ئەڵمانیا ماوەیەکی درێژتر وێستگەکانی خەڵووز بەکاربهێنێت

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا رۆژی هەینی رایگەیاند، ئەگەر ئەو قەیرانی وزەیەی بەهۆی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دروست بووە درێژە بکێشێت، رەنگە ئەڵمانیا ناچار بێت بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی پلانی بۆ دانراوە، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای خەڵووز بەکاربهێنێت