DNO بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاددەکات

29-10-2020
ئەحمەد تەڵعەت
نیشانەکردن نەوت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

كۆمپانیای DNOی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان لە چارەگی سێیەمدا بۆ 113 هەزار و 700 بەرمیل بەرزکردووەتەوە، بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەی نەوتی تاوکێ و پێشابوور بەراورد بە چارەگی دووەمی ئەمساڵ %12 بەرزبووەتەوە.
کۆمپانیاکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت: "پێچەوانەی پێشبینییەکان، بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پێشابوور بەرزبووەتەوە، هۆکارێکی سەرەکیش کارکردنی زیاتر بە خەرجی کەمتر بووە ."
بیجان موسەوەر رەحمانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای DNO رایگەیاند: "لە مانگی حوزەیرانەوە تیمەکانمان لە کوردستان دەستیان بە ئاڵنگاری نوێ کرد،کاری زیاتر بە خەرجی کەمتر کراوە، چارەسەری داهێنەرانە لە بەرهەمهێنانی نەوت کراوە، ئەنجامەکەشی ئەوەیە ئەمڕۆ دەبینرێت".
بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیاکە، پڕۆژەی راکێشان و دەرهێنانی گاز لە پێشابوور و تاوکێ، کە نێوەڕاستی ئەمساڵ دەستیپێکردووە بەردەوامە، پێشبینیش دەکات بە هەمان ئەو ئەنجامەی لە چارەگی سێیەم بەدەستهاتوون و ساڵی 2020 بەهەمان ئاست کۆتایی پێبێت.
لەبارەی داهاتیش کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، داهاتەکەیان بۆ زیاتر لە دوو هێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 163 ملیۆن دۆلار لەو چارەگەدا، ئەوەش بەهۆی باشتربوونی نرخی نەوت بووە.
کۆمپانیای DNO مانگی تەممووزی ئەمساڵ هەڵکۆڵینی بیری زەرتک-1، گەڕان بەدوای بیری نەوت لە باشیک و  و بیری باشیک-2ـی تەواوکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوتهەڵگری رۆستەنفتی رووسی. وێنە: Yuri Smityuk / TASS

رووسیا: هیندستان پێی نەگوتووین کڕینی نەوت رادەگرێت

کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا دەڵێت، هیچ پەیامێکی فەرمییان لە هیندستانەوە پێنەگەیشتووە کە ئاماژە بێت بەوەی کڕینی نەوتی رووسیا رادەگرێت. ئەم لێدوانە دوای رێککەوتنێکی بازرگانی لەنێوان هیندستان و ئەمریکا دێت کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە راگەیێندرا