رووداو دیجیتاڵ
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەرزبووەوە، بازرگانانی زێڕ دڵنیان ئەمرۆ بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکی 0.25٪ کەمدەکاتەوە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ کە دوێنێ تاوەکو نزیکەی 3915 دۆلاریش دابەزیبوو، ئەمرۆ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 3970 دۆلار.
بەپێچەوانەی نرخی ئان و ساتی زێر، لە گرێبەستەکانی داهاتوودا نرخی زێڕ بۆ رادەستکردنی لە مانگی 12 بەڕێژەی 0.3٪ دابەزی بۆ نزیکەی 3975 دۆلار.
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ( ئواندا) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پاشەکشەی ئەم چەند رۆژەی نرخی زێڕ، گەشبینی بە رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا دروستی کردووە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "بازرگانان روویان لە کڕینی پشکی کۆمپانیاکان کردووە کە قازانجی زیاتریان پێدەبەخشێت."
لەڕووی تەکنیکییەوە لە کورتمەودادا نرخی زێڕ لەژێر گوشاری فرۆشتندایە و ئاستی هەستیاری 4000 دۆلاری شکاندووە".
کێلڤین وۆنگ دەڵێت، لە رووی بنەماییەوە ( فاندامێنتاڵ)ـەوە هێشتا ئاراستەی نرخی زێڕ لە مامناوەند و درێژخایەن بەرەوە بەرزبوونەوەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ