پاراستی ئاو یانی پاراستنی کشتوکاڵ

18-11-2018
محەممەد شێخ فاتیح
پاراستی ئاو یانی پاراستنی کشتوکاڵ
پاراستی ئاو یانی پاراستنی کشتوکاڵ
نیشانەکردن ئاو ئاوەدانکردنەوەی عێراق
A+ A-

رووداو-هەولێر

 

پاراستی ئاو یانی پاراستنی کشتوکاڵ،  کەواتە پاراستنی ئاو یانی پاراستنی نانیش، خراپیی کارگێڕیی ئاو لە هەرێمی کوردستاندا هەرەشەیە لەسەر ئاسایشی ئاو.. 
ئاوێکی زۆر بەرهەمدەهێنرێت، ئاوێکی کەم دەگاتە بەکاربەران.. دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە سەرووی ستانداردە جیهانییەکاندایە، بەلام خەڵک بە پچڕ پچڕی ئاویان دەستدەکەوێت، ئەوەش بەشێکی بەهۆی کێشەی کارەباو  سیستمی دابەشکردنی ئاوەوەیە،  بۆیە هاوشێوەی کارەبا، بەشێکی ئەو ئاوەی کە بەرهەمدەهێنرێت ناگاتە دەستی بەکار بەر..
بۆ نمونە هەموو بیرێکی ئاو رۆژانە 20 کاژێر کارەبای پێویستە بەلام ئێستا 10 کاژێر کارەبا کە متر یان زیاتر بە پچڕ پچریی دەدریتە بیرەکان
لە ساڵانی رابردوودا لە هەرێمی کوردستاندا 1200 هەزار مەتر دریژیی هێڵ وبۆری گواستنەوەی ئاو بو، بەلام ئێستا بە دریژایی  7 ملێۆن مەتر بۆری ئا وراکێشراوە
لە ساڵی 2003 تا 2016    کۆی پرۆژە ستراتیژییەکانی تۆڕی گواستنەوە 1 ملیارو 170 ملیۆن دۆلارە
ئێستا خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوە بە رێژەی 11 لەسەد زیادیکردووە، بەلام کێشەکە ئەوەیە ئەو وەبەرهێنانەی لە ئاودا دەکرێت لە ئاستی ئەو بەکارهینانە نیە کەلە ئاودا هەیە
لە هەرێمی کوردستان 5 رووبار هەن کە 75 لەسەدی ئاوی خواردانەوە دابیندەکەن 25 لەسەدەکەی دیکەشی لە رێگەی ئاوی ژێر زەوییەوە  دابیندەکرێن

 ئێستە 60 لەسەدی سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاولە ناو هەرێمی کوردستاندایە، چ ئاوی سەرزەوی بن یان ژێر زەویی
95 لەسەدی دانیشتوانی شارەکان.. 62 لەسەدی گوند نشینەکان لە رێگەی تۆڕی گشتی ئاوەوە ئاوی خواردنەوەیان پێدەگات
بە گشتی 70 لەسەدی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ئاوی پاکیان بە بۆری بۆ دەڕواتە ماڵەوە.. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە