رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە 30-11-2021 نرخەکانی نەوت و زێڕ بە بەرزی مانەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر یۆرۆ کەمێک بەرزبووەوە.
نرخەکانی نەوت
دوای چەند رۆژێک لە دابەزینە خێرا و گەورەکەی نەوت، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان لە رۆژی دووشەممە 29-11-2021 نرخەکانی نەوت بە رێژەی 4.32% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام دواتر بۆ خوار 73 دۆلار دابەزی. بەیانیی ئەمڕۆش نرخی نەوتی برێنت بۆ 73 دۆلار و 88 سەنت بەرزبووەوە.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی سووکی تێکساسیش بە هەمانشێوە بەرزبووەوە و ئێستا بە 70 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دۆلار بەرامبەر یۆرۆ بەرزبووەوە
لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکانیش بەهای دۆلار بەرامبەر یۆرۆ بەرزبووەوە و هەر یۆرۆیەک بە یەک دۆلار و 129 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە بە یەک دۆلار و 127 سەنت بوو.
بەهای لیرەش بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک بەرزبووەوە ئەمڕۆ سێشەممە هەر دۆلارێک بە 12.75 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهای تمەنیش بەراورد بە رۆژانی رابردوو تاڕادەیەک جێگیرە و یەک دۆلاری ئەمریکی بە 42 هەزار و 250 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان
100دۆلار- دینار USD/IQD 148.100
یۆرۆ- دۆلار 1.129 EUR/USD
پاوەند- دۆلار 1.332 GBP/USD
دۆلار- یەن 113.644 USD/JPY
دۆلار- لیرە 12.75 USD/TRY
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 29-11-2021 بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ بەراورد بە رۆژی یەکشەممە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1795 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە کۆتاییەکانی رۆژدا نرخەکەی بۆ خوار 1790 دۆلار دابەزی، بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەهای هەر ئۆنسەیەک بۆ 1790 دۆلار بەرزبووەوە. هاوکات ئەمڕۆ نرخی زیویش بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەکی بە 22 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ