رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین بۆ کەمتر لە 104 هەزار دۆلار دابەزی. لە رۆژی 22ـی ئەم مانگە گەیشتە 111،970 دۆلار و بەرزترین ئاستی لە مێژوو تۆمارکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا 7٪ـی بەهای خۆی لەدەستداوە.
یەک بیتکۆین ئێستا بە 103 هەزار 600 دۆلار مامەڵەی پیوەدەکرێت.
شرۆڤەکارانی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان لەو بارەیەوە دەڵێن، لەڕووی تەکنیکییەوە، ئەگەری دابەزینی زیاتری نرخی بیتکۆین دەکرێت، بەوپێیەی کە "گرینگترین دراوی دیجیتاڵی" نەیتوانیوە بەرگری لە ئاستی 104 هەزار دۆلار بکات.
ئەو شرۆڤەکارانە پێیانوایە ئەگەر وەبەرهێنەرە گەورەکان لە نێو بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان نەیەنە ناو بازاڕ و دەست بە کڕینی بیتکۆین نەکەن، نرخی ئەو دراوە دیجیتاڵییە بە ئەگەری زۆرەوە زیاتر دادەبەزێت.
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ ئاماژە بەدی دەکرێت کە لەم ئاستانەدا، بیتکۆین دەتوانێت کڕیار بەلای خۆیدا راکێشێت و بازرگانان چاوەڕێی هاندەری نوێ دەکەن بۆ ئەوەی دەست بە کڕینەوەی بیتکۆین بکەن.
ئەگەر کڕیاران نەتوانن بە سەر هێزی فرۆشیاران سەربکەون، بە ئەگەری زۆرەوە نرخی بیتکۆین تاوەکو نزیکەی 100 هەزار دۆلار دادەبەزێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ