زیلینسکی: سزاکان لە 2026دا 50 ملیار دۆلار زیان بە رووسیا دەگەیێنن

31-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ئەو سزایانەی بەسەر رووسیادا سەپێندراون، بەتایبەتی ئەوانەی ئەم دواییەی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیاکانی نەوتدا سەپاندنی، ساڵی داهاتوو 50 ملیار دۆلار زیان بە ئابووریی رووسیا دەگەیێنن. وەزیری دەرەوەی ئۆکرایناش داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کرد پێناسی گومرگی بەسەر کاڵای رووسیادا بەرزبکاتەوە.
 
رۆژی هەینی 31-10-2025 ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی رایگەیاند، "دوای ئەم سزایانە، بەپێی داتای ئێمە، رووسیا ساڵی داهاتوو 50 ملیار دۆلاری ئەمریکی لەدەست دەدات."
 
هاوکات ئەندری سیبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ زیلینسکی گوتی، "پێویستە یەکێتیی ئەورووپاش پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەی رووسیا بەرزبکاتەوە، ئەگەر ناتوانێ بە تەواوی قەدەخەی بکات."
 
سیبیگا ئاماژەی بە پاکێجی 19یەمینی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد و گوتی، "بەپێی شارەزایانی نێودەوڵەتی، کاریگەریی ئابووریی جێبەجێکردنی پاکێجی 19یەم دەگاتە 20 ملیار دۆلار. ئەمە گرنگە، چونکە واتای کەمبوونەوەی راستەوخۆی داهاتی بودجەی رووسیایە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پارەدارکردنی جەنگ بەکاردەهێنرێت."
 
پاکێجی 196یەمی یەکێتی ئەورووپا بەسەر رووسیا لە 23ی ئەم مانگەدا سەپێندرا.
 
"48%ی سیستمی پانتسیری رووسیامان لەناوبردووە"
 
لە لایەکی دیکەوە ڤاسیل مالیوک، سەرۆکی دەزگەی ئاسایشی ئۆکراینا رایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی رووسیا "زۆر بەهێزە" و سیستمی "پانتسیر"ـی رووسیاش باشترین بەرپەرچدانەوەی دژی درۆنە دوورهاوێژەکانی هەیە.
 
بەڵام گوتیشی، "لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە، ئێمە 48%ی پانتسیرەکانی دووژمنمان لەنێوبردووە. ئەمە ئەمڕۆ خاڵی لەپێشینەیە و لەلایەن سەرۆکی ئۆکرایناوە دیاریکراوە. ئەوان ساڵانە 30 سیستمی پانتسیر بەرهەم دەهێنن، بەڵام ژمارەی ئەوانەی ئۆکراینا لەناویاندەبات، زۆر زیاترە لەوەی بەرهەمیان دەهێنن."
 
گوشاری ئۆکراینا لەسەر یەکێتیی ئەورووپا
 
بلۆکە 27 وڵاتییەکە هاوردەکانی رووسیای بە نزیکەی 90% کەمکردووەتەوە، بەڵام هەندێک وڵات هێشتا نەوت و گازی رووسیا هاوردە دەکەن.
 
هەنگاریا و سلۆڤاکیا، کە پەیوەندیی نزیکیان لەگەڵ کرێملین هەیە، بەردەوام رێگرییان لە سزای تووندتر لەسەر رووسیا کردووە. گازی رووسیا هێشتا نزیکەی 13%ی هاوردەی یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی 2025دا پێکدەهێنێت، کە بەهای ساڵانەی زیاتر لە 15 ملیار یۆرۆیە.
 
وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا هەفتەی رابردوو لەسەر کەمکردنەوەی هاوردە گازییەکانیان لە رووسیاوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2027 رێککەوتن، ئەمە سەرەڕای دژایەتیی هەنگاریا و سلۆڤاکیا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عاسم جیهاد، گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق و شارەزای وزە و محەممەد شێخ فاتیح

عاسم جیهاد: عێراق تەنیا توانای کۆگاکردنی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە

گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و پڕبوونی کۆگاکان، عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە بەندەرەکانی باشوورەوە بەتەواوی راگرتووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە توانای کۆگاکردنی نەوت لەو بەندەرانە تەنیا 15 ملیۆن بەرمیلە و بە چەند رۆژێک پڕ دەبنەوە.