هێمن حەمەساڵح: هونەری جوان بیسەری نییە

01-11-2025
پەسار فایەق
هونەرمەند هێمن حەمەساڵح
هونەرمەند هێمن حەمەساڵح
نیشانەکردن هێمن حەمەساڵح
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند هێمن حەمەساڵح، سەرەڕای ئەوەی دانیشتووی بەریتانیایە، بەڵام کارە هونەرییەکانی بە تەواوی هەڵگری بۆن و بەرامی شاخ و داخەکانی کوردستانن، ئەو لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (دیاسپۆرا)ـی رووداو دا، باس لە کار و بەرهەمەکانی و ئاستەنگەکانی بەردەم هونەری کوردی لە دەرەوەی وڵات کرد.
 
هێمن حەمەساڵح، وەک خۆی باسی دەکات، بۆ بەرهەمهێنانی دوو ڤیدیۆ کلیپی نوێ، گەشتێکی بۆ بۆکان ئەنجام داوە و دەڵێت: "چووینە بۆکان، کاک موحسین هەریوان لەوێ کارم لەگەڵ دەکرد، وەک ئیشی دابەشکاری و ئیشی میوزیک، ئاسانکارییەکی زۆرمان بۆ کرا و توانیومانە دوو ڤیدیۆ کلیپ تۆمار بکەین". ئاماژە بەوەش دەدات: "کاک ئەحمەد، ڤیدیۆگرافەری پرۆفیشناڵ و هاوڕێی نزیکی لە لەندەن، نەیتوانیوە یاوەرییان بکات بۆ کوردستان".
 
بەردەوام دوورکەوتنەوە لە وڵات کاریگەریی قووڵی لەسەر هونەرمەندان هەیە، هێمن حەمەساڵح باس لەوە دەکات کە یەکەم کاری هونەریی لە ساڵی 2006 بووە لەگەڵ بورهانی موفتیزادە لە شاری لەندەن، دەڵێت: "دوو سێ کارمان کرد، بەڵام بەڕاستی ئەو کاتە ئەو سەردەمە بۆ من گونجاو نەبوو، نەمتوانی بەرهەمەکان بڵاوبکەینەوە تاوەکو ساڵی 2020، بەڵام لە 2020ـەوە بەردەوامین".
 
یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی بەردەم هونەرمەندانی کورد لە دەرەوەی وڵات، بە بڕوای هێمن حەمەساڵح، نەبوونی گوێگرێکی شایستەیە، ئەو لەم بارەیەوە دەڵێت: "گەورەترین کێشەی ئێمە بیسەرە و زۆربەی زۆرمان، بە منیشەوە، ئەو ئیشانەی دەیکەین تەنیا بووەتە بەشێک لە ئارەزوو، هونەر، بەداخەوە، هونەری جوان گوێگری نییە، من دوای 25 ساڵ لە بەریتانیا تاوەکو ئێستا کۆنسێرتێکی خۆشم نەبینیوە کە کرابێت". ئەمەش وای کردووە کە نەتوانێت لە هیچ شوێنێکدا بەشداریی بکات، چونکە بە وتەی ئەو، "کێشەکەمان بیسەرە، کێشەی ئیشی هونەریمان نییە". ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەپێی توانا، کارێکی باش دەکەن لەگەڵ خەڵکی باش، میوزیکژەنی باش و ڤیدیۆگرافەری زۆر باش، بەڵام بیسەر نییە.
 
هێمن حەمەساڵح خەڵکی قەڵادزێیە و شانازی بە شارەکەیەوە دەکات و دەڵێت: "شوێنی لەدایکبوونم قەڵادزێیە، شارێکی جوان". ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە چەندە هونەر دوای مردن گەورە دەبێت، بەڵام "بەردەوام ئێمەش دەڵێین ئێمەش هونەر دەکەین بۆ مێژوو، بۆ دوای مردنمان".
 
سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، هێمن حەمەساڵح خاوەنی خەونێکی گەورەیە بۆ ناساندنی دەڤەرەکەی لەو بارەوەیە گوتی: "ویستم شتێکی زۆر جیاواز بکەم، ئەوەی لەو دەڤەرەی ئێمە، وەک پشدەر و بتوێن، تۆزێک دوور بووینەوە لە مەسەلەی گۆرانی تازەگەری و پۆپ میوزیک و ئەو شتانە، من خۆشحاڵم کە توانیومە بەشێک بم لەو دەڤەرە و بتوانم دەنگی پشدەریش بگەیانم بە کوردستانی گەورە".
 
هێمن حەمەساڵح هەوڵ دەدات لە رێگەی هونەرەکەیەوە، پێوەندییەکانی لەگەڵ خاک و کولتووری نەتەوەکەی قووڵتر بکاتەوە و دەنگی ناوچەکەی بە کوردستان و جیهان بگەیەنێت.
 
 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیوب عەلی میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی رووداو بوو

ئەیوب عەلی و گارە سازکار بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ هونەرمەند گارە سازکار نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەیوب عەلی دەڵێت، تێکستەکەی سادەیە بۆ ئەوەی منداڵان لەبەری بکەن و هەستی نەتەوەییان لا دروستبێت.