هێمن حەمەساڵح ڤیدیۆکلیپی 'شاژن' لە باڵەکایەتی وێنەدەگرێت

15-08-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن هێمن حەمەساڵح
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند هێمن حەمەساڵح، بۆ چەند کارێکی هونەری لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە کوردستان و نوێترین بەرهەمی بەناوی "شاژن" بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە دەڤەری باڵەکایەتی وێنە دەگرێت.
 
هێمن حەمەساڵح بە رووداوی راگەیاند، گۆرانی "شاژن" لە تێکستی ساڵح بێچار و ئاوازی بورهان موفتی زادەیە، لە بەریتانیا تۆماری کردووە و ماوەی یەک ساڵە ئامادەیە. گوتیشی، دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان بڕیاریدا لە دەڤەری باڵەکایەتی کاری وێنەگرتنی بۆ بکات. 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە باڵەکایەتی هەست دەکەیت لە کوردستانیت و سرووشتێکی جوانی هەیە و پێشتر سەردانی کردووە. هیوای ئەوەشی خواست، بەرهەمەکە پڕۆفیشناڵ دەرچێت و بە دڵی بینەران بێت.
 
هێمن حەمەساڵح، ئەوەشی ئاشکرا کرد، چوار گۆرانی دیکەی ئامادەیە و دەیەوێت لەو ماوەیەی لە کوردستانە، بەرهەمێکی دیکەی لە کۆیە وێنەبگرێت.
 
هێمن حەمەساڵح، لە بەریتانیا دەژی و لە 2006 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە، ژەنیاری چەند ئامێرێکی میوزیکییە، تاوەکو ئێستا حەوت ڤیدیۆکلیپ و 12 تراکی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.