'گوێزە کوێر' گرووپێکی رۆکی کوردییە و لە تاران کۆنسێرتێکی پێشکێشکرد

02-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆنسێرتی گرووپی "گوێزە کوێر" لە تاران
کۆنسێرتی گرووپی "گوێزە کوێر" لە تاران
نیشانەکردن گوێزە کوێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە کەشێکی نیمچە تاریکدا و لە هۆڵێکی مۆزەخانەی میوزیکی تاران، میوزیکی کوردی ئاوێتەی میوزیکی رۆک و هەڤی مێتەڵ دەکرێت.
 
ئەوانەی لە هۆڵەکەدا ئامادەن، شەیدای ئەم جۆرە میوزیکەن، ئاوێتەکردنی بە میوزیکی کوردی، زیاتر سەرنجی راکێشاون.
 
"گوێزە کوێر" گرووپێکی رۆکی کوردییە، لە 30ـی کانوونی دووەمی 2025 کۆنسێرتێکی لە سێ سانسدا لە تارانی ئێران پێشکێشکرد و ئامادەبووان کورد و فارس بوون.
 
ئەدیب حیسمای، سەرۆکی گرووپەکە دەڵێت، بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانیان دوو ساڵە هاتوونەتە تاران و بەرهەمی نوێیان بەدەستەوەیە و لە داهاتوودا بڵاوی دەکەنەوە.
 
ئەدیب حیسمای، لەگەڵ گرووپە میوزیکییەکەی و دوو گۆرانیبێژە پاڵپشتەکەی کە بە دوو تۆنی جیاواز دەنگیان دەبیسترا، بە بەرهەمەکانی گرووپ، جۆش و خرۆش خرابووە نێو ئامادەبووان.
 
زارا حەقشناس، گۆرانیبێژ لە گرووپی "گوێزە کوێر" بە رووداوی راگەیاند: "لە موزەخانەی میوزیکی تاران، سێ سانس بەرنامەمان هەبوو. من وەکوو گورانیبێژی پاڵپشت لەگەڵ گرووپەکە بووم. نمایشێکی باش بوو، سوپاس بۆ خودا، تاوەکو ئێستا زۆر باش بەڕێوەچووە. خەڵک زۆر حەزیان لێبوو."
 
رووناکیی نێو هۆڵەکە، تاوێک سوور و تاوێک سەوز و شین بوو، جار جاریش تاریک.
 
فەراز ئەزیزی، دیزاینەری رووناکی کۆنسێرتەکە، بە رووداوی راگەیاند، زۆر بەداخەوە کە گرووپێکی لەم شێوەیە نەناسرێت و پێویستیان بە پشتگیرییە بۆ ناساندنیان. 
 
"گوێزە کوێر" لە 2013 لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە و لە 2017 بەرهەمیان بڵاوکردووەتەوە، دوای دوو ساڵ چالاکییەکانی بردووەتە تاران، لە حەوت ئەندام پێکهاتووە، دوو گۆرانیبێژ و پێنج ژەنیار.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.