رووداو دیجیتاڵ
جێنا ئۆرتێگا، ئەستێرەی گەنجی زنجیرەی بەناوبانگی "Wednesday"، ئاشکرای کرد، بە متمانەیەکی زۆر زیاترەوە دەگەڕێتەوە نێو وەرزی دووەمی زنجیرەکە و ئەمجارە وەک بەرهەمهێنەریش رۆڵی دەبێت.
لە هەڤپەیڤینێکدا، ئۆرتێگا باسی لە گۆڕانکارییەکانی وەرزی نوێ کرد و رایگەیاند، زنجیرەکە زیاتر جەخت لەسەر لایەنی ترس دەکاتەوەو کەمتر گرنگی بە لایەنی رۆمانسیی کارەکتەرەکەی دەدات، ئەمە یەکێک بوو لەو رەخنانەی ئۆرتێگا خۆی لە وەرزی یەکەم هەیبوو.
گوتیشی: "زۆر دڵخۆشم بەو سیناریۆیانەی بۆ وەرزی نوێ نووسراون. هەموو ئەڵقەیەک زیاتر هەستی فیلمێکی سینەمایی دەدات و کەمتر هەستی زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی".
جێنا ئۆرتێگا ئێستا وەک بەرهەمهێنەریش بەشدارە، دەرفەتی ئەوەی هەبووە لە نزیکەوە کار لەگەڵ تیمەکەدا بکات، بۆ پەرەپێدانی چیرۆک و کارەکتەرەکان. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ئەزموونە نوێیە وای لێکردووە هەست بە بەرپرسیارێتییەکی زیاتر بکات و بە متمانەیەکی بەرزترەوە بگەڕێتەوە بۆ رۆڵەکەی وەک وێنزدەی ئادەمس.
وەرزی یەکەمی زنجیرەی "Wednesday" لەلایەن تیم بێرتنەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، سەرکەوتنێکی گەورەی لەسەر ئاستی جیهاندا بەدەستهێنا و بووە یەکێک لە پڕبینەرترین زنجیرەکانی مێژووی لە تۆڕی نێتفلیکس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ