دوای چوار ساڵ دابڕان (بی تی ئێس) ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

03-01-2026
پەسار فایەق
نیشانەکردن بی تی ئێس BTS
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی بیگ هیت میوزیک رایگەیاند، گرووپی (بی تی ئێس-BTS) لە 20ـی ئازاری داهاتوو؛ ئەلبوومێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم بەرهەمی بە کۆمەڵی گرووپەکە لە دوای ساڵی 2022.
 
ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەکانی گرووپەکە ئاشکرای کرد، ئەم بەرهەمە نوێیە یەکەم ئەلبوومی تەواوی ئەندامانی (بی تی ئێس)ـە لە دوای ئەلبوومی (Proof) کە لە 2022 بڵاوکرایەوە.
 
بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە، دوای ئەوە دێت کە سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێیان لە کۆریای باشوور تەواو کرد. جین و جەی هۆپ لە 2024 خزمەتەکەیان تەواو کرد، دواتریش ئاڕ ئێم، شوگا، جیمین، ڤی و جۆنگ کووک لە حوزەیرانی 2025 گەڕانەوە و کاریان بۆ ئەلبوومە نوێیەکەیان کرد.
 
بیگ هیت میوزیک، ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە، گرووپەکە گەشتێکی جیهانیی فراوان دەکات و لە داهاتوویەکی نزیکدا وردەکاریی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاودەکەنەوە.
 
گرووپی کەی پۆپی (بی تی ئێس) لە 2013 دامەزراوە، یەکێکە لە پڕفرۆشترین گرووپە میوزیکییەکانی جیهانە؛ جگە لەوەی چەندین جار ریزبەندی یەکەمی لیستی بیلبۆردیان بەدەستهێناوە، براوەی چەندین خەڵاتی جیهانین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە