'BTS' بە ئەلبووم و گەشتێکی نوێ هیوا بە هەوادارانی دەبەخشێتەوە

02-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن BTS
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی ناوداری کەی-پۆپ "BTS" گەڕانەوەی خۆی بە فەرمی راگەیاند، بڕیارە لە بەهاری 2026 بە ئەلبوومێکی نوێ و گەشتێکی جیهانییەوە چالاکییە هونەرییەکانی دەستپێبکاتەوە. هەواڵەکە لەلایەن حەوت ئەندامی گرووپەکەوە لە پەخشی راستەوخۆدا راگەیێندرا، کە یەکەمجارە لەدوای ئەیلوولی 2022ـەوە پێکەوە دەربکەون.
 
لە راگەیێندراوێکی ڤیدیۆییدا کە رۆژی سێشەممە 1ـی تەممووزی 2025 لە پلاتفۆرمی "Weverse" بڵاوکرایەوە، تێیدا ئاماەژە بۆ ئەوە دەکەن: "لە بەهاری ساڵی داهاتوودا ئەلبوومێکی نوێی "BTS" بڵاودەکەنەوە. لە مانگی تەممووزەوە، هەر حەوتمان پێکەوە دەستدەکەین بە کارکردن لەسەر میوزیکی نوێ."
 
ئەندامانی گرووپەکە روونیشیان کردووەتەوە: "چونکە ئەلبوومێکی بەکۆمەڵ دەبێت، بیر و بۆچوونی هەریەک لە ئەندامەکان تێیدا رەنگدەداتەوە. بە هەمان ئەو مێشککراوەییەوە کار بۆ ئەلبوومەکە دەکەین کە لە سەرەتای دەستپێکردنماندا هەمانبوو". ئەوەشیان ئاشکرا کرد، ئەم مانگە دەچنە ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی کارەکانیان.
 
ئەو ئەلبوومە نوێیە، یەکەم کاری ستۆدیۆییان دەبێت لەدوای ئەلبوومی "Be" لە 2020 و یەکەم کاریانە لەدوای ئەلبوومە کۆکراوەکەی "Proof" لە 2022. هاوکات، گەشتە جیهانییەکەشیان یەکەم گەشتیان دەبێت لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵی رابردوودا، ئەمەش هیوایەکی بە هەوادارانی گرووپەکە بەخشیوە، لە دوای وەستانی چالاکییەکانیان.
 
ئەم هەواڵە چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە دوو ئەندامی گرووپەکە خزمەتی سەربازیی ناچارییان بەجێگەیاند.
 
لە کۆریای باشوور، هەموو پیاوێکی تەندروست لەنێوان تەمەنی 18 بۆ 28 ساڵیدا، بەپێی یاسا ناچارە ماوەی 18 بۆ 21 مانگ خزمەتی سەربازی بکات. شەش لە ئەندامانی گرووپەکە لە سوپادا خزمەتیان کرد، لەکاتێکدا شوگا، وەک کارمەندی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی ئەرکەکەی جێبەجێ کرد کە جێگرەوەی خزمەتی سەربازییە.
 
یاسای کۆریای باشوور لێخۆشبوون بۆ وەرزشکاران، میوزیکژەنە کلاسیک و فۆلکلۆرییەکان و سەماکاران دابین دەکات ئەگەر خەڵاتی گەورەیان بەدەستهێنابێت، بەڵام ئەستێرەکانی کەی-پۆپ و هونەرمەندانی دیکە ئەو لێخۆشبوونە نایانگرێتەوە. سەرەڕای ئەوەش، لە 2020، پەرلەمانی کۆریای باشوور یاسای خزمەتی سەربازی هەموار کردەوە و رێگەی بە ئەستێرەکانی کەی-پۆپ دا تاوەکو تەمەنی 30 ساڵی خزمەتەکەیان دوابخەن، ئەم هەلەش لە بەرژەوەندی ئەندامانی "BTS" بوو.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی (KPop Demon Hunters)

(KPop Demon Hunters) ئاوێتەیەکە لە میوزیک و ئەفسانە کۆنەکانی کۆریا

ئەنیمەیشنی (KPop Demon Hunters) بەرهەمی کۆمپانیای نێتفلێکسە، کە ئەمساڵ بووە براوەی دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب؛ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن و باشترین گۆرانی ڕەسەنی بۆ گۆرانی "Golden"، ئاوێتەیەکە لە میوزیکی کەی-پۆپ و ئەفسانە کۆنەکانی کۆریا.