رووداو دیجیتاڵ
ناتالیا سەران، هونەرمەندی کوردی ئەرمینیا، نوێترین بەرهەمی بەشێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند ئاراس بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکاتەوە کە بەرهەمێکی شاد و هەڵپەڕکێیە.
بەرهەمەکە بەناوی 'ئای ناز'ـە و لە تێکست و ئاوازی فۆلکلۆری کوردییە و کاری میوزیک و میکس و ماسترینگی لەلایەن رێناس میران کراوە کە بەم دواییە کاری بۆ چەند بەرهەمێکی دیکەی ناتالیا کردووە.
لە ڤیدیۆکلیپەکەدا گرووپی هەڵپەڕکێی زۆزان لە بەرلینی ئەڵمانیا لە ڤیدیۆکلیپەکەدا بەشدارن.
ناتالیا سەران، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکەمجارە بەرهەمێک بە شێوەزاری کرمانجی خواروو بڵێت، هیوای ئەوەش دەخوازێت توانیبیەتی بە باشی پێشکێشی کردبێت و دەیەوێت گۆرانی بۆ چوار پارچەی کوردستان بڵێت.
ڤیدیۆکلیپی 'ئای ناز' لە کەناڵی تایبەتی ناتالیا سەران لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و لە دەرهێنانی رێناس میرانە و لە ئەڵمانیا وێنەگیراوە.
ئەو هونەرمەندە کوردە بەم دواییە چەند ڤیدیۆکلیپێکی دیکەی بڵاوکردەوە، لەوانەش بەرهەمیک لەبارەی باوک و بەرهەمێک لەبارەی نەورۆز.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ