رووداو دیجیتاڵ
فیلمی "Thunderbolts*" نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای مارڤڵ، 381 ملیۆن و 866 هەزار دۆلار لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێنا.
فیلمەکە لە 2ـی ئایاری 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و و ماوەکەی دوو کاژێر و شەش خولەکە و لە دەرهێنانی جەیک شرایرە.
لەو داهاتە 189 ملیۆن و 839 هەزار دۆلار لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 192 ملیۆن و 27 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە تیمێک دەکات کە دەکەونە تەڵەی مەرگەوە، ئەوان ناچار دەکرێن ئەرکێکی مەترسیدار ئەنجام بدەن کە وایان لێدەکات رووبەڕووی تاریکترین لایەنی رابردوویان ببنەوە.
فیلمەکە بۆ (PG-13)پۆلێنکراوە، واتە بۆ بینەری سەرووی 13 ساڵی گونجاوە، ئەمەش بەهۆی بوونی دیمەنی توندوتیژیی زۆر، قسەی نەشیاو، هەروەها ئاماژەدان بە بابەتی هەستیار و ماددە هۆشبەرەکان لەنێو رووداوەکانیدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ