رووداو دیجیتاڵ
لیام نەیسن، ئەکتەری سینەمایی، بە فیلمێکی ئەکشن کە ئێستا لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، دەگەڕێتەوە سەر رەگ و ریشە ئێرلەندییەکەی.
ئەو ئەکتەرە ئێرلەندەییە، کارکردنی لەگەڵ ئەکتەرە هاوڕێکانیدا لە "In the Land of Saints and Sinners" بە ئەزموونێکی جوان ناو دەبات.
کیران هایندس، هاوڕێی 40 ساڵە و کۆلم مینی هاوڕێی 50 ساڵەی نەیسن، لەم بەرهەمەدا رۆڵ دەگێڕن.
لە فیلمەکەدا، نەیسن رۆڵی بکوژێکی پێشوو دەگێڕێت کە ژیانێکی ئارامی لە شارۆچکەیەکی بچووک هەیە، بەڵام لە دوای گەڕانەوەی سەربازانی راکردووی سوپای کۆماریی ئێرلەندی، کێشە دروست دەکەنەوە.
ئەو ئەکتەرە زیاتر بە فیلمە ئەکشنەکان ناسراوە و لەم بەرهەمەشدا لە تەمەنی 71 ساڵیدا رۆڵێکی ئەکشن دەگێڕێت.
نەیسن، پێشتر لە فیلمی ئەکشنی وەک "The Commuter"، "Ice Road" و "Retribution" رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ