سامان زیرەک کۆچی دواییکرد

04-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گۆرانیبێژی میللیی سامان زیرەک، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
 
جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە میللییەکانی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سامان زیرەک بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد".
 
سامان زیرەک نەخۆشی شێرپەنجەی جگەری هەبوو، نزیکەی ساڵێکە بەهۆی نەخۆشییەکەوە دەناڵێنێت.
 
سامان زیرەک لە دیدارێکیدا لەگەڵ جەزای ساز، کە 8ـی شوباتی 2025 لەگەڵی کردووە و لەسەر کورسیی نەخۆشخانە دانیشتووە، داوای نزای خێر لە خەڵک دەکات.
 
سامان زیرەک یەکێکە لەو گۆرانیبێژە میللییانەی بە گوتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندی نێوداری کوردستان، کۆچکردوو حەسەن زیرەک ناسرا و نێوبانگی دەرکرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.