لە 2026 وەرزی دووەمی زنجیرەی 'Shōgun' وێنە دەگیرێت

04-05-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Shōgun
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی "Shōgun" رایانگەیاند، تاوەکو کانوونی دووەمی 2026، وێنەگرتنی وەرزی دووەمی زنجیرەکە دەستپێ ناکات.
 
وەرزی یەکەمی زنجیرەکە پێشتر 18 خەڵاتی ئێمی بردووەتەوە، بەمەش توانی ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات کە زنجیرەیەکی یەک وەرزی زۆرترین خەڵاتی ئێمی بەدەست بێنێت.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی کۆمپانیای "FX Entertainment" کە بەرهەمهێنەری زنجیرەکەیە، لە کانوونی دووەمی داهاتوو لە ڤانکۆڤەر، وێنەگرتنی زنجیرەکە دەستپێدەکات کە لە رۆمانێک بە هەمان ناو لە نووسینی جێمس کلاڤێل وەرگیراوە.
 
بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر وەرزی یەکەمدا تێدەپەڕێت.
 
"Shōgun" لە ژانری بەرهەمە مێژووییەکانە، رووداوەکانی لە سەدەی حەڤدەم لە ژاپۆن روودەدەن، بە پڕبینەرترین زنجیرە لە مێژووی تۆڕی "FX"ـی ئەمریکی هەژمار دەکرێت، نۆ ملیۆن بینەری لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی دراما و سینەما هەبووە، بەتایبەتیش لە "Disney+"ـی بەریتانی.
 
زنجیرەکە چەندین خەڵاتی دیکەی بەدەستهێناوە، لەوانەش خەڵاتی باشترین زنجیرە کە چیرۆکەکەی نوێیە؛ لە 40ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی سپێرت بۆ بەرهەمە سەربەخۆکان لە سانتا مۆنیکای کالیفۆرنیای ئەمریکا.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.