ئاینور دۆغان زنجیرە کۆنسێرتێک لە ئەمریکای باکوور سازدەکات

04-10-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئاینور دۆغان
A+ A-

 رووداو دیجیتاڵ

ئاینور دۆغان، هونەرمەندی ناسراوی کورد، بۆ ناساندنی ئەلبوومە نوێیەکەی، گەشتێکی هونەری لە ئەمریکای باکوور سازدەکات و زنجیرە کۆنسێرتێک لەخۆدەگرێت.
 
بەپێی راگەێندراوێکی رۆژنامەڤانی کە لەلایەن بەڕێوەبەرەی کارەکانی ئاینور دۆغان بۆ رووداو نێردراوە، گەشتە هونەرییەکە لە حەوت شاری گەورەی ئەمریکای باکوور دەکرێت، تێیدا گۆرانییەکانی ئەلبوومی "رابە" و بەرهەمە کلاسیکییە ناسراوەکانی پێشکێش بە ئامادەبووان دەکات.
 
تۆڕی میدیایی رووداو لە 2024ـدا یەکێک لە گۆرانییە ئەو هونەرمەندەی بەناوی (بیرئانین) بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرهەمهێناوە.
 
ئاینور دۆغان 25 ساڵە لە چەندین شوێنی بەناوبانگی جیهان کۆنسێرتی سازکردووە و کولتوور و هونەری کوردیی ناساندووە.
 
ئەلبوومی (رابە) کە بە بەشداریی نزیکەی 20 ژەنیاری نێودەوڵەتی تۆمارکراوە، خاڵێکی وەرچەرخانە لە ژیانی هونەریی ئاینوور دۆغان. 
 
هونەرمەند کۆنسێرتەکانی لە 18ـی تشرینی یەکەم لە تۆرۆنتۆی کەنەدا، 25ـی تشرینی یەکەم لە سان فرانسیسکۆی ئەمریکا، 26ـی تشرینی یەکەم لە لۆس ئانجلێسی ئەمریکا، 28ـی تشرینی یەکەم لە شیکاگۆی ئەمریکا، 29ـی تشرینی یەکەم لە واشنتۆن دی سیی ئەمریکا، 31ـی تشرینی یەکەم لە بۆستنی ئەمریکا و 2ـی تشرینی دووەم لە نیویۆرکی ئەمریکا سازدەکات.  
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە