رووداو دیجیتاڵ
ئالین، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، دوای ئەوەی لە رۆژی ئاڵای كوردستان گۆرانییەكی نوێی بەناوی 'كەچ و خورت' بڵاوكردەوە، بەرهەمێکی دیکەیشی بەناوی 'چاچانێ' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە لە تێكست و ئاوازی فۆلكلۆرە و رێناس میران كاری میكس و ماسترینگ و دەرهێنانی ڤیدیۆكلیپەکەی بۆ کردووە.
ڤیدیۆکلیپی 'چاچانێ' لە قەڵای هەولێر وێنەگیراوە و لە کەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
ئالین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، جگە لەم بەرهەمە، بەرهەمێکی دیکە بۆ پێشمەرگە ئامادەکردووە و بۆ بەهاریش سوپرایزێکی تایبەتی بۆ گەلەکەی و ئازیزانی هەیە.
ئالین، دوای چەند ساڵێك دابڕان لە کاری هونەری، لە 2022ـەوە دووبارە دەستی بەکاری هونەری کردووەتەوە و چەند بەرهەمێکی نوێی بەرهەمهێناوە.
ئالین لە منداڵییەوە گۆرانی نەتەوەیی و فۆلکلۆری گوتووە، لە 2007 یەکەم ڤیدیۆکلیپی بە ناوی 'من بهستی تو نەخوەشی' بەشێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند خێرۆ عەباس بڵاوکردووەتەوە، خاوەنی سێ ئەلبووم و 23 ڤیدیۆکلیپە و بە شەش زمانی کوردی، ئەڵمانی، ئینگلیزی، سریانی، ئاشووری و ئەرمەنی گۆرانی گوتووە.
ئەو هونەرمەندە کوردە لە 2014 ڤیدیۆکلیپی 'پێشمەرگە' و لە 2017 ڤیدیۆکلیپی 'ریفراندۆم'ـی بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ