لە بەڵگەفیلمێکدا تۆمەتی گێچەڵی سێکسی دەخرێتە پاڵ کێڤن سپەیسی

05-05-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن کێڤن سپەیسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە سبەی دووشەممە، بەڵگەفیلمێک بڵاوبکرێتەوە، تێیدا تۆمەتی گێچەڵی سێکسی دەخرێتە پاڵ، کێڤن سپەیسی، ئەکتەری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار.
 
سپەیسی، لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند، ئەو هیچ کارێکی نا یاسایی نەکردووە، لە دوای دوورخستنەوەشی لە کارەکەی، ساڵی رابردوو توانی بێ تاوانی خۆی لە دادگە لە لەندەن بسەلمێنێت و دووبارە دەست بە کارە هونەرییەکانی بکاتەوە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، جارێکی دیکە رێگە بەو تۆمەت و هێرشە بێ بنەمایانە نادات و بەرگری لەخۆی دەکات.
 
فیلمەکە بەناوی "Spacey Unmasked"یە و بڕیارە لە 6 و 7ـی ئایاری 2024 لە یەکێک لە کەناڵە بەریتانییەکان پەخش بکرێت.
 
لە تەممووزی 2023 دەستەی سوێندخواردن لە لەندن، ئەو ئەکتەرەی بێ تاوان ناساند، لە دوای ئەوەی چوار پیاو تۆمەتی گێچەڵی سێکسیان خستە پاڵی و رووداوەکەیان بۆ 20 ساڵ بەر لە ئێستا گەڕاندەوە.
 
سپەیسی لە رێگەی فیلمی "The Usual Suspects" خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی بردووەتەوە.
 
کێڤن سپەیسی، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکی لە 2004 تاوەکو 2015 بەڕێوەبەری شانۆی ئۆلد ڤیک بوو، دانی بەوە ناوە لەو کاتە هەستی بۆ پیاوانی تەمەن 20 ساڵ هەبووە.
 
هەر بە هۆی ئەو سکاڵایانەی لە دژی ئەو ئەکتەرە ئەمریکییە تۆمارکراون، تۆڕی نێتفلێکس، سپەیسی لە  زنجیرەی "House of Cards" لە 2017 دوورخستەوە و مەترسی لەسەر داهاتووی لە بواری نواندندا دروستکرد.
 
هەروەها دادگەی فیدراڵیی نیویۆرک، داوای لەو ئەکتەرە کردبوو لە دادگە ئامادە بێت، لە دوای ئەوەی ئەنتۆنی راپ، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی، تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خستە پاڵ کە بەر لە سێ دەیە روویداوە و ئەوکات ئەو گۆرانیبێژە تەمەنی 14 ساڵ بووە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە ستافی فیلمی "Furiosa: A Mad Max Saga"

بەشی نوێی 'Mad Max' لە فیستیڤاڵی فیلمی کانە

شەقامەکانی دەورووبەری کۆشکی فێستیڤاڵی کان جمەی دەهات، دەیان رۆژنامەڤان و سەتان فۆتۆگرافەر چاوەڕێی هاتنی خاوەنی بۆمبی ئەمساڵی کان بوون، جۆرج میلەر دەرهێنەری چوار بەشی زنجیرە فیلمی "Mad Max"ـە، دوای نۆ ساڵ بە نوێترین فیلمی زنجیرەکە کە پێنجەم بەشیەتی و بە ناوی "Furiosa: A Mad Max Saga" هاتووەتە کان و فەرشی سوور بۆ خۆی و ستافی فیلمەکەی راخراوە، بۆ ئەوەی بۆ یەکەم پێشاندانی ئەم بەشە نوێیە لە جیهاندا.