باکۆ سۆرانی 30 ساڵە لە هۆڵەندا لەسەر شانۆ دەدرەوشێتەوە

05-10-2024
هێمن عەبدوڵڵا
نیشانەکردن باکۆ سۆرانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

باکۆ سۆرانی ساڵانی درێژە لە هۆڵەندا دەژیت. میدیای هۆڵەندی بەڕێزەوە باسی کارە هونەرییەکانی خۆی و هاوڕێکانی دەکات. شانۆکارێکە کە بە ئیشی بەرز لەسەر شانۆی هۆڵەندی دەوەستێ و چەپڵەی بۆ لێدەدرێ. 
 
باکۆ سۆرانی شانۆکار لە 1984 هاتووەتە هۆڵەندا و گوتی: "لە قۆناخی سەرەتای هاتنم بۆ ئەورووپا بیرم لە شانۆ کردووەتەوە، دوای ئەوەی گەورەبووم خەونەکەم گەورەتر بوو، ئیتر خۆم لە نێو دونیای شانۆدا بینییەوە".
 
گوتیشی: "شانۆ زمانی جووڵەیە، پێگەیشتن و هەستە، پانتایی شانۆ لەگەڵ دیاسپۆرانشینانی ئەورووپا کۆیکردینەوە".
 
سەبارەت بە بەرهەمە شانۆییەکانی، باکۆ سۆرانی دەڵێت، یەکەم بەرهەمی بەناوی "ئێستا و هەموو کاتێ باران دەبارێ" بوو، 35 کاری گەورە و بچووکی شانۆی کردووە. روونیشیکردەوە: "کورد خاوەن چیرۆکی زۆر جوانە بۆ شانۆ".
 
"شانۆی بێسنوور" یەکێکە لە شانۆیە سەرکەوتووەکانی سۆرانی، ئەو لەو بارەیەوە دەڵێت، 30 نەتەوەی جیاواز بەشدارییان لە شانۆی "بێسنوور"ـدا کردووە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، بەردەوام شانازی پێوەدەکات.
 
ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوام کولتووری کوردی لە کارەکانمان پێشان دەدەین، زمانی کوردی تێکەڵ بە زۆربەی کارە شانۆییەکانمان دەکەین و کارەکانمان فرە کولتوورین".
 
باکۆ سۆرانی ئاشکرای دەکات، خەڵکی هۆڵەندا زۆر بایەخ بە شانۆ دەدەن و دەڵێت: "رۆژانە 50 شانۆگەری لە هۆڵەندا پێشکێش دەکرێن".
 
لەبارەی دوایین بەرهەمیشی، گوتی، شانۆگەریی "خەڵات" نوێترین بەرهەمی شانۆییەتی و باس لە کولتوورێکی نوێی پێکەوەژیان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی خەڵاتکردنی ئادەم سادلەر

ئادەم ساندلەر لە کاتی خەڵاتکردنی نوکتەی بۆ ئامادەبووان گێڕایەوە

ئادەم ساندلەر، ئەکتەری کۆمیدیی ئەمریکی، خەڵاتی رێزلێنانی لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی (Movies for Grownups)ـی سەر بە رێکخراوی (AARP) پێبەخشرا و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە؛ بە نوکتەکانی لەبارەی پیربوون؛ ئامادەبووانی هێنایە پێکەنین.