بەشی نوێی 'Jurassic World' لە 2025 بڵاودەکرێتەوە

06-02-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'Jurassic World'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی 'Jurassic World' لە 2025 بڵاوبکرێتەوە و دەیڤد لیچ، دەرهێنەری ئەمریکی، کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.
 
لە چیرۆکی بەشی نوێی زنجیرە فیلمەکەدا، ئەکتەری بەشەکانی پێشوو بەشدار نین کە لە ماوەی 31 ساڵی رابردوودا رۆڵیان لەم بەرهەمەدا گێڕاوە و تیشک دەخاتە سەر چاخێکی نوێ. 
 
ستیڤن سپیلبێرگ، دەرهێنەری ئەمریکی، دەرهێنەری شەش بەشی رابردووی ئەم بەرهەمە سینەماییە و داهاتیان لە سینەماکانی جیهاندا شەش ملیار دۆلارە، سێ بەشی کۆتایی، زۆرترین داهاتیان بە بەراورد لەگەڵ سێ بەشی یەکەمی بەدەستهێنا، بەشی چوارەمی بەناوی 'Jurassic World' لە 2015 بڵاوکرایەوە، داهاتی یەک ملیار و 67 ملیۆن دۆلارە، بەشی پێنجەمی بەناوی 'Fallen Kingdom' لە 2018 بڵاوکرایەوە و داهاتی یەک ملیار و 300 هەزار دۆلارە و بەشی شەشەمی بەناوی 'Dominion' لە 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی یەک ملیار دۆلارە.
 
سپیلبێرگ، وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار لە بەشی نویێ فیلمەکەدا بەشدارە و ئێستا لە قۆناخی بەرهەمهێناندایە و لە 2ـی تەممووزی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.
 
یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی 'Jurassic Park' لە 1993 بەرهەمهێنرا و چیرۆکەکەی لە رۆمانێک بە هەمان ناو لە نووسینی مایکل کرایتۆن وەرگیراوە کە لە 1990 بڵاویکردووەتەوە. 
 
رووداوەکانی فیلمەکە لە دوورگەیەک لە ئەمریکای نێوەڕاست، لە نزیک کۆستەریکا روودەدەن، پارکێک بۆ داینەسوورەکان دروستکراوە، لە دوای دەرچوونی داینەسوورەکان لە پارکەکە، ژمارەیەک گەشتیار و بەشێک لەوانەی لەو شوێنە کار دەکەن، هەوڵدەدەن خۆیان لە دایناسورەکان رزگار بکەن.
 
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای یۆنیڤێرسالە و سپیلبێرگ مافی رۆمانەکەی بۆ فیلم؛ بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار کڕی بوو، دواتریش لەگەڵ نووسەرەکەی گرێبەستێک بە 500 هەزار دۆلار کرا، بۆ گونجاندنی چیرۆکەکە لەسەر شاشە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە